بەنگین ڕێکانی: مووچە هەندێک کێشەی تەکنیکی هەیە

وەزیرێکی کورد لە حکومەتی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەندێک کێشەی تەکنیکی هەیە و کێشەکانیش بەرەو چارەسەربوون دەچن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەربارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەندێک لێکتێنەگەیشتن و کێشەی تەکنیکی هەیە لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق.

ڕاشیگەیاند" ئێستا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدادە و سبەینێ بڕیار دەدرێت و کێشەکە بەرەو چارەسەربوون دەچێت".

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە.





PM:12:42:15/12/2024