مەسعود بارزانی لەسەر لێدوانێکی (احمد الشرع) لەبارەی گەلی کورد کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسف کردبوو، هاتە دەنگ و رایگەیاند" ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین ".
لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی دەڵێت" ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا".
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سووریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسف کردبوو.
ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا.
ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سووریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.