ئهمڕۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕوداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕکرد.
بارهگای بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" ئهمڕۆ لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د. بەرهەم ساڵح کرد".
ئاماژه بهوهشكراوه، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕوداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.