ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، داعش لەچەند رۆژی رابردودا زیاتر لە ٧٠کەسی لەسوریا کوشتوە کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای پێشوی ئەو وڵاتەی تێدا بووە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی چەکدارانی داعش لەناوچە دورە دەستەکانی سوریا زیاتر لە ٧٠کەس کوژراون کە ژمارەکیان ئەفسەرو سەربازانی سوپای پێشوی ئەو وڵاتە بون، لەوژمارەیەش ٥٠ کەسیان گولە باران کراون.
- ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆربەی هێرشەکانی داعش لەسنوری پارێزگای حومس ئەنجامدراون و لەدوا هێرشی ئەو گروپەشدا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە نۆیان شوانکار بوون لەناوچەی سوکەری باشوری شاری تەدموری سەر بەپارێزگای حومس .