دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری
بومەلەرزەی عێراقی جەخت دەکاتەوە کاریگەری شەپۆلی سەرما تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت
بە گوێرەی وێستگەکانی کەشناسی ئەمشەویش پلەکانی گەرما لە سلێمانی بۆ ٥ پلە ژێر سفر دادەبەزێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی گشتی کەشناسی
و چاودێری بومەلەرزەی لەمشەوەوە تاوەکوبەرەبەیانی سبەینێ پلەکانی گەرما
بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت بۆ ئاستی بەستن و دروستکردنی زوقم لە ناوچەکانی
باکوری خۆرهەڵاتی عیراق تا دەگاە پارێزگاکانی نەینەواو ئەنبار و
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆریشدا پلەکانی گەرما کەمێک لەسەرو سفرەوە دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینی وێستگەکانی کەسناسی ئەمشەو
پلەی گەرما لە سلێمانی بۆ ٥ پلە ژێر سفر دادەبەزێت لە هەولێریش بۆ ١ پلە ژێر سفر
دادەبەزێت.