وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند و دەڵێت، مانگی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکرێتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشووانی لە تەواوی عێراق راگەیاند و جەختلەوەدەکاتەوە، پرۆسەکە بەشێوەیەکی تەواو ئەلیکترۆنی و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانان، ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری، پاش پۆلێنکردنی زانیارییەکان و ئامادەکردنی راپۆرتی ورد لەسەر تایبەتمەندییەکانی دانیشتووان، مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە.
پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ١ـی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و بە سێ قۆناغ ئەنجامدرا، کۆتایی قۆناغی سێیەم لە ١٤ی کانوونی یەکەم کۆتایی پێهات و سەرژمێریی گشتیش لە رۆژانی ٢٠و ٢١ی تشرینی دووەم ئەنجامدرا.