"هەر کەسێک مامەڵە بە سیمكارتی بێ‌ مۆڵەت بکات سزا دەدرێت"

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی بێ مۆڵەتەوە ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەر کەسێک مامەڵە بە سیمكارتی بێ‌ ناسنامە بکات بە بڕی سێ‌ ملیۆن دینار سزا دەدرێت".  

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو ڕایگەیاند" کاتێک هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بگەنە تاوانبارێک، دەبینن سیمکارتەکەی فرۆشراوە".

وتیشی" داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سیمکارتەکانی خۆیان بە بەشێک لە ناسنامەکانی خۆیان هەژمار بکەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ سیمکارتێکی تۆمارکراو بە ناوی خۆیان لە بازاڕ نەفرۆشن، تا بەناوی کڕیار تۆماری دەکەن.

میرانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک سیمکارتی تۆمارکراو بەناوی کەسێکی دیکەوە بفرۆشێت بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت. 

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە



PM:03:24:16/12/2024