شەڕی لە بەنداوی تشرین لە رۆژئاوا بە سەختی بەردەوامە


لە بەرەی تشرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە، سوپایی دەوڵەتی تورک لە شکرکێشی بەردەوامدایە و بە هەموو شێوەیەک لە ئاسمان و زەمینییەوە لە هێرشکردندایە، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەرگری لە بەنداوەکە دەکەن.

میدکانی رۆژئاوای کوردستان دوو شەممە ١٦ ی کانوونی یەکەم بڵاویانکردەوە " بەنداوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدایە، بەڵام بەنداوەکە بە هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بە تەواوەتی لە بەرهەمێنانی وزەی کارەبا وەستاوە".

ئەو میدیانە ئاماژە بەوە دەکەن، دەوڵەوتی تورکیا هاوپەیمانەکانی پلانڕێژی ئەوە دەکەن لەو هێڵەوە هێرشکی داگیرکاری بە ڕووی کۆبانێدا ئەنجام بدەن.

بەنداوی تشرین کە شەڕێکی سەختی لەسەر دەکرێت، بە هۆیی هێرشە داگیرکارییەکانەوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمەوە لە بەرهەمێنانی کارەبا وەستاوە و شاری کۆبانێ بە تەواوی بێ کارەبا بووە.

داگیرکەران لە ١١ی کانوونی یەکەم لەسەر ڕێگەی بەنداوەکە بۆردوومانی ئەمبۆڵانسێکیان کرد و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی شەهید بوون.

تا ئێستا شەڕ بە سەختی بەردەوامەو ئەو هەوڵانەی ئەمەریکا بە مەبەستی ئاگربەستانی نێوانیان هاویشتی، دووچاری شکست بووەوە.




PM:06:56:16/12/2024