سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لێكگەیشتنی سەرەتایی كراوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوت، بەڵام هێشتا داهاتە نانەوتیەکان ناڕونی تێدا هەیە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند" لەو سەردانانەی شاندی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر ئەنجامیدا، لێکتێگەیشتنی سەرەتایی لەبارەی دۆسیەی نەوت و گرێبەستی کۆمپانیاکان کراوە".
عەتوانی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان ئاماژەی بەوەكردوە، حكومەتی هەرێم باسی لە هەندێك ژمارە كردوە جیاوازە لەوەی حكومەتی فیدراڵ باسی كردوە، بۆیە لەوبارەیەوە بەدواداچون بۆ داتان دەكەن.
وتیشی" لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کار دەکات لەسەر یەكخستنی پێناسی گومرگی و یەكخستنی دەروازەكان بۆ رێكخستنی داهاتەكان و رێگەگرتن لە خۆدزینەوەی لە باج و بە ئەلیكترۆنیكردنی داتاكان، لەگەڵ تەوتین كردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم".