لە رووداوێکی سەختی
هاتووچۆ لە رێگەی گوندی عاڵلا ٤ کەسی ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسی
دیکەش برینداربوون.
ئەمشەو، دووشەممە
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەهۆی راووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی گوندی عاڵڵا و لەنزیك
كارگەی چیمەنتۆی كۆمپانیای كار لە كەندێناوە، چوار كەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی
زانیارییەکان هەر چوار کەسەکەی کە گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن و دانیشتووی گوندی چەلتووكن.
ڕووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێك و پیكابێك ڕووی
داوە و جگە لە گیان لە دەستدانی ئەو چوار كەسە، سێ كەسی دیكەیش بریندار بوون.