مامۆستایانی گرێبەست لە دهۆک ٣ مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆك ئاشکرای کرد کە مامۆستایانی گرێبەست مووچەی دوو مانگی وانەبێژی و مانگێكی كاتی گرێبەست بوونیان پێ‌ دەدرێت.

بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆک ڕایگەیاند" مامۆستایانی گرێبەست بڕی ٤٠٠ هەزار دینار وەک شایستەی دارایی مانگەکانی ٧ و ٨ وەردەگرن، کە پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە، هاوکات مووچەی مانگی ١٠ یان بەتەواوی بۆ خەرج دەکرێت".

لای خۆشیەوە، عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاندووە" شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٨،٧ی ٢٠٢٤ ڕۆژی یەك شەممە لە پارێزگای سلێمانی دابەشكرا و بڕیار بوو ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك دابەش بكرێت".

ناوبراو وتیشی"  بەبریاری سەرۆکی حکومەت خەرج شایستەی دارایی مانگی ٨،٧، ی ٢٠٢٤ مامۆستایانی گرێبەست ڕاگیرا لە پارێزگاری هەولێر و دهۆک، بۆیە ئەگەر بەزووترین کات فەرمانی دابەشکردنی نەدرێت هەڵویستمان دەبێت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران".




PM:11:17:16/12/2024