کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٣

سلێمانی: ١٢

دهۆک: ١٢

زاخۆ: ١٣

هەڵەبجە: ١٣

کەرکوک: ١٥

سۆران: ٩

حاجی ئۆمەران: ٥

گەرمیان: ١٧



PM:12:06:17/12/2024