بەشێک لە مووچەی مانگی ١١ ڕەوانەی هەرێم کرا

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەشێک لە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ڕەوانەی هەرێم کراوە". 

رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکەم گوژمەى مووچەى مانگى تشرینی دووەم (١١) رەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە کە بڕەکەی (٦٣٠) ملیار دینارە". 

بریکارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا سەرقاڵی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەن.

بڕیارە لەگەڵ گەیشتنى تەواوى پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١) بکات. 

دواینیوەڕۆی دوێنێش وەزارەتى دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی (١٠) بڵاوکردەوە کە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان کرا و پرۆسەکەش تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. 



PM:12:27:17/12/2024