بافڵ تاڵەبانی: دوور لە بەرژەوەندی حیزبی كار بۆ كوردستانێكی بەهێز بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە رایدەگەیەنێت:"ئاڵای كوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی گەلەكەمانە لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیدا، لەپێناو شەكانەوە و شكۆداریی ئەم ئاڵایەدا خەباتی بێوچانمان كردووە و قوربانیی زۆرمان داوە".

لە پەیامەكەیدا هاتووە "بۆیە پێویستە هەموومان بە یەك خەون و یەك ئامانجی هاوبەشەوە، بە قبووڵكردنی جیاوازییەكان و دوور لە بەرژەوەندیی حزبییەوە ئەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانە لەیادنەكەین و كار بۆ كوردستانێكی بەهێزتر بكەین، داهاتوویەكی گەشتر بونیادبنێین و ژیانێكی سەقامگیرتر لەژێر سایەی ئاڵاكەماندا بۆ خەڵكەكەمان دەستەبەر بكەین".




PM:03:52:17/12/2024