سەرۆکایەتی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق داوا دەکەن، ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا.
دەستەی كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق لە نوسراوێکدا کە واژۆی عه‌لی حوسێن موئه‌یه‌دی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی كراوه، داواده‌كات ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا.
"ئەو بڕە پارەی له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه‌ڵه‌كه بوون بڕەکەی ١٦ ملیار‌و ٩٩٠ ملیۆن و ٨٨٦ هه‌زارو ٥٠٣ دینار و 45 فلسە، هه‌روه‌ها ٣١ ملیۆن و ٥٨٤ هه‌زار و ١٤٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت لای كۆمپانیای كۆڕه‌كه"( دەستەی راگەیاندن و گەیاندن ریگەیاندووە).
ئەو دەستەیە ئاماژە بەوە دەکات کە پێشێلكردنی رێكار و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئەنجامدراوە".
هاتووشە "كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و ئاگادارینامانه نه‌بووه كه ده‌سته‌كه‌مان ئاراسته‌ی كردووه و سور نییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون".
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ١ی تشرینی دووه‌م بە نوسراوێکی فەرمی دەستەی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق داوایەکی ئاراسته‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای ئاسیا سێڵ و ئه‌سیر كرد و تێیدا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم.
لە نووسراوەکەی ئەو دەمەدا هاتووە "به‌پێی یاسای ژماره ٦٥ی ساڵی ٢٠٠٤تایبه‌ت به مۆڵه‌تپێدانی كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن”.
له نووسراوەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له به‌رواری ٣٠ ئابی ٢٠٢٣ه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی به‌سه‌رچووه و چه‌ندین كێشه‌ی دارایی و ته‌كنیكی هه‌یه، هاوکات بڕێکی زۆری باجی لەسەرە و نەیداوە، بۆیه ئێوه به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵی بپچڕێنن تاوه‌كو پێداچوونه‌وه به كاره‌كانیدا ده‌كات و قه‌رزه‌كانی داده‌ته‌وه”.