هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی: رێگا نادەین ئارامی رۆژهەلآتی فورات تێکبدرێت

 
فەرماندەی هێزەکانێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند" رۆژهەڵاتی فورات لەژێر پاراستنی نێودەوڵەتیە و ڕێگا نادەین ئارامی تێکبدرێت".

ئەمشەو سێ شەممە ١٧ ی کانوونی یەکەم جەنەراڵ ڤینست برۆكس، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە ژێر چەتری پاراستن و لێكتێگەیشتنی نێودەوڵەتیدایە و ڕێگە نادەین ئارامییەكەی تێكبدرێت".

هاوکات هەر ئەمشەو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کە تا کۆتایی هەفتە ئاگربەست لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات درێژکراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی هێزێکی زۆریان لە دەڤەری بەنداوی تشرین و شاری کۆبانێ کۆکردۆتەوەو هەڕەشەی جدیان لەسەر خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە و چەندان ئاماژە ئەوە دەردەخەن کە تورکیا پلانی هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیەی هەیە.




PM:10:37:17/12/2024