زانیاری نوێ لەبارەی دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی ١١ دابەشدەکرێت و ئەگەری هەیە مانگی ١٢ش دابەشبکرێت". 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" چاوەڕێین ٤٣٠ ملیار دینارەکە بنێردرێت بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ش بکەین". 
 
وتیشی" ئەگەر بەغدا ئەو ٤٣٠ ملیار دینارەی بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى مووچە نەنارد، ئەوا لە داهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕ دەکەینەوە و پێش سەری ساڵ مووچە دابەشدەکەین". 
 
ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی ١٢ لە وردبینیی ژمێرکاریدایە و ئەگەری هەیە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمیش دابەشبکرێت.
   
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و بڕیارە تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت. 



PM:12:27:18/12/2024