وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" دەست بە دابەشکردنی بڕە خۆراکی هاوڵاتییان دەکرێت و بهشه ئاردی دهیهمی ئهمساڵیش دابەشدەکرێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نۆیەم بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە چەند ماددەیەک پێکهاتووە کە بریتین لە شەکر یەک کیلۆگرام، برنج سێ کیلۆگرام، زەیت یەک لیتر (یەک دەبە)، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە و لە هەندێك شوێن نیوكیلۆ ماش و لە هەندێك شوێنی دیكەش نۆک دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، دهست به دابهشكردنی بهشه ئاردی دهیهمی ئهمساڵیش كراوه و وەكو پێشوو بۆ هەر هاوڵاتییەك نۆ كیلۆ ئارد دابەشدەکرێت.