ئەحمەد شەرعی دوای هەفتەیەک لە حوکمڕانی کەوتە هەڕەشە کردن لە کورد و نەیارەکانی و لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت" خاکەکەمان رزگار دەکەین لە بە کرێگیراوان و میلیشیا بیانییەکان".( بە ناڕاستەوخۆ بە هەسەدە دەڵێت).
ئەحمەد ئەلشەرع لە نوێترین لێدوانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت" ئێمە ڕێگە بە دابەشبوونی سوریا بەسەر ناوچەکاندا نادەین، وەک چۆن خوێنی خۆمان رشت لە ڕزگارکردنی سوریا لە دەست ڕژێمی تاوانکاری لەناوچوو، بەردەوام دەبین بۆ ڕزگارکردنی هەموو خاکەکانی لە دەستی بەکرێگیراوان و میلیشیا بیانییەکان".
هەروەها کات دادەنێت بۆ لەناوبردنی نەیارانی و دەڵێت" خوشک و براکانم شاد بن، ئاسایشی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان خاڵی دەستپێکی سوریایە بۆ ئەوەی بچێتە ڕیزەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو، ئەمەش بە ڕوونی دیارە کە لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا دەیبینن
جولانی دوێنێ و ئەحمەد شەرعی ئەمڕۆت لە پۆستێکی تردا داوای لە شەڕڤانانی هەسەدە دەکرد کە هەڵگەڕێنەوە لە هەسەدە.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع بێدەنگە لە ئیسرائیل کە تەنها ٢٠ کم دوورە لە دیمەشقی پایتەختەوە، هەروەها رۆژانە شوێنە سەربازییە جیاجیاکانی سوریا بۆردومان دەکات.