لە شەڕێکدا لە ئاکرێ کە سەرەتا بە دەستەویەخەو چەقۆ دەستیپێکردو بە تەقە کۆتایی هات، گەنجێک لە ئەنجامیی شەڕەکەدا کوژرا.
بەپیی زانیرییەکان لە شاری ئاکرێوە، دوانیوەڕۆی چوار شەممە ١٨ ی کانوونی یەکەم گەنجانی دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕیان، سەرەتا شەڕەکە دەستەویەخە دەبێت و دواتر پەرەدەستێنێت بۆ شەڕە چەقۆ، پاشان دەبێتە شەڕە تەقە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا گەنجێک کوژرا، بەلآم لە رێگای تەقەوە نەکوژراوە، بەڵکو بە شەڕە دارو چەقە کۆژراوە.
کوژراوەکە تەمەنی ٢٥ ساڵە و ناوی عەمار سەلامەو دەرچووی بەشی یاسایە.
لەو شەڕەدا دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان بە تەمەنە.
توانبارەکان هەڵهاتوون و دەستگیرنەکراون و، هۆکاری شەڕەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەرێتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..