نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە كەركوك شەڕ لەنێوان پاسەوانەكانی رێبوار تەها پارێزگارو محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا روویداو، دوو کەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، شەڕەكە لەبەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی بینای ئەنجومەنی پارێزگادا روویداوەو پاسەوانەکانی هەردوولا بەپرس بەرووی یەکدا تەقیوونەتەوە.
لەو پێکدادانە کە تەقەیەک زۆری تیاکراوە، دوو پاسەوان لە پاسەوانەکانی سەرۆکی ئەنجومەن برینداربوون.
بۆ جیاکردنەوەی هێزێکی تر کەوتۆتە نێوانیان و دوو گرووپە شەڕەکەرەکەی لە یەک جیاکردۆتەوە.
تا ئێستا هیچ راگەیاندنێک لەبارەی ئەو پشێوەیەوە لە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنەوە رانەگەیەندراوە، ناشزانرێت پەیوەندی نێوان رێبوار تەهای پارێزگارو محەمەد ئیبراهیم و هەڵوێستیان چۆن بووە.