وەزارەتی ناوخۆ: کارتی نیشتمانی بۆ مووچەی فەرمانبەران دەکرێتە بنەما

 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەرەکان و ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانیان نییە  دەبێت پەلە بکەن لە دەرهێنانی چونکە کاریگەری لەسەر مووچەکانیان دەبێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراێکدا، کە بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە داوا دەکات، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندەکانیان ئاگادار بکەنەوە، ئەگەر کارتی نیشتمانییان نییە بەزوترین کات دەری بکەن، چونکە کاریگەری لەسەر مووچەکانیان دەبێت.

هێمن میرانی ڕاشیگەیاندووە"هەر کەسێک بە هەر هۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆی بەتایبەت فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی ١٤٠ ئەوا دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و کارتی نیشتمانی هەولێر یاخود دهۆک بۆ ئەوەی بە خێرایی کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمە بەشێکە لەو داواکاری و پێداوییستییانەی حکومەتی فیدڕاڵی داوای کردوە و کاریگەری لەسەر مووچەی هەر کەسێک دەبێت، کە کارتی نیشتمانی نەبێت.




PM:07:23:18/12/2024