لە هەرێمی كوردستان ٢٠ هەزار بژمێر بەشدارییان لە پرۆسەی سەرژمێری كردووە
و لە ئێستادا وردبینی لە ناوەكان دەكەن و لەم رۆژانە تەواودەبێت و تا سەری ساڵی
نوێ بژمێرەکان پارەکانیان وەردەگرن.
مەحموود عوسمان
بەڕێوەبەری جێبەجێبەجێكاری سەرژمێری گشتیی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند" لە هەرێمی كوردستان ٢٠ هەزار كەس بەشدارییان لەو
پرۆسەیە كردووە و سێ لیژنەی ژمێریارییان پێنج رۆژە لە بەغدا وردبینی لە ناوەكان دەكەن و لەم رۆژانە تەواو دەبێت و لە بەغدا لە
خەرجكردنی پارەكە ئاگادار دەكرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە هەندێك دەنگۆ هەبوو باسیان لەوە دەكرد،
پاداشتی ئەوانە دوا دەكەوێت، بەڵام ڕاست نییە.
مەحمود عوسمان وتیشی" پرۆسەكە وەك لیستی مووچە وایە و بۆ بەغدا
رەوانە كراوە، بڕیارەكان ناوەندین و دوای وردبینی، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت".