ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ( رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە تورکیا وەک ھێزێکی داگیرکەر لە عەفرین یارمەتی گروپە چەکدارەکانی سوریا دەدات تا مافەکانی مرۆڤ پێشێل بکەن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە" لە ئازاری ٢٠١٨ەوە تا مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ ، لە ٩٥٢٤ کەسی مەدەنی لە ناوچەی عەفرین کە ناوەکانیان هەیە، ١٤٥٠ کەسیان زیندانی کراون و ژمارەکەی تریان( ٨٠٧٤) چارەنووسیان نادیارە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە ١٨٤ کەسی مەدەنی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ٢٥ زیندانی لە ناوجەی عەفرین بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئاشکراشی کردووە لە کاتێکدا کە شورییەکان بەبۆنەی رووخانی رژێمی ئەسەد ئاهەنگ دەگێرن کەچی مەدەنییەکان لەلایەن "سوپای نیشتمانی کە سەر بە تورکیان" زیندانی کراون