ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لادێکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێیان بۆردومانکرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی ڕۆژهەڵاتی لادێکانی شاری کۆبانێی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سێ شوێنیان لە گوندەکانی کۆشکر، مەتین، و ناوچەی نێوان گوندەکانی کەرەک و شاشی بۆردومان کردووە.