پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایدەگەیەنێت" بۆئهوهی هاوڵاتییان دووربن له پێدانی پارهی زیاده بۆ دهركردن یان نوێكردنهوهی پاسپۆرتهكانیان پێویسته خۆیان بهشێوازی ئهلیكترۆنی ناوهكانیان تۆماربكهن".
لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە" نرخی تێچووی پاسپۆرت ٩١ هەزار دینارە و ئەگەر (حجز الكترونی) هەبێت و حجزی ئەلەكترۆنیت نەبێت پێویستە ١٠٠ هەزار دینار رسوومات زیادە بدەیت، لەگەڵ ٩١ هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی ١٩١ هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە (حجزی الكترونی) بكەیت تاوەكو تەنها ٩١ هەزار دینار بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی كاتی دیاریكراوی خۆتان كە بە نامەی ئەلیكترۆنی بۆتان دیاریكراوە سەردان بكەن واتە كاتژمێر و كاتی حجزی ئەلەكترۆنییەكەت لە چ كات و بەروارێكدا بوو، ئەوا لەو كاتەدا سەردانمان بكەن، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا مامەڵەكانتان بۆ راییبكرێت.