پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووتری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا لە پرسەنامەیەکدا هەواڵی گیان لەدەستدانی بەهرۆز محەمەد قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت" بۆ کۆچی دوای بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و لە خواداواکارین جێگەی بەهەشت بێت". 

بڕیارە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی سەیوان بەڕێبکرێت و سبەینێ شەممەش پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بەڕێوەدەچێت. 

بەهرۆز محەمەد قەشانی لە نێوان ساڵانی (٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥) پارێزگاری سلێمانی بووە و لە ماوەکانی ڕابردووشدا باس لە تێكچوونی باری تەندروستی و نەخۆشكەوتنی دەكرا.



AM:11:23:20/12/2024