داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی ١١.٥ ملیار دینار بووە، بەڵام ئەم هەفتەیەی ڕابردوو بەهۆی پێنەدانی مووچە و بایكۆتی فەرمانبەرانەوە، كە كۆكردنەوەی داهات لە زۆربەی فەرمانگەكان كەمی كرد و بەوەش داهات بۆ نزیكەی ٥ ملیار دینار دابەزیوە.
ماڵپهڕی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندوە بەشێوەیەك، بڕی چوار ملیار و ٧٢٤ ملیۆن و ٥١٦ هەزار و ٨١٠ دینار بوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتەكە بەجۆرێكە كە ٩٩%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ١%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاسەیە.
بهگوێرهی ماڵپهڕهكه، داهاتی مانگی ڕابردوو بریتی بوه له ٢٦ ملیار و ٢٧٠ ملیۆن و ١٥٧ ههزار و ٥٩٠ دینار، كه ٨٩%ی بهشێوهی نهختینه بووه و ١١% بهشێوهی چهك بووه.