لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە هەولێر چەند کەسێک برینداربوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٤، لەكاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، ستاندی شوێنی دانیشتنی هاندەران داڕووخاوە و بەهۆیەوە ١٥ کەس بریندار بوون.
لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەشی بریندارەکان کرا.