عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ، عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نێوان کۆیە – هەولێر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان رووداوەکە نزیک کاتژمێر ٤ی ئێوارە روویداوە و عەمید فەرهاد بەتەنیا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و هیچ سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ نەبووە.