مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ مووچە وەرناگرن

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت و بە تەی سەرچاوەیەک لە وەزراەتی دارایی هەرێم هەر لەم هەفتەیەدا مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن. 

ئەمڕۆ شەممە، عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا لەگەڵ میدیای پارتی راگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بە پێی لیستی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت (ئەوانەی لە دەرەوە هەژماری من وەری دەگرن)، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانەوە پێیان وتین کە ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەرناگرن."
 
عەلی رەئووف وتیشی"تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگەکانی ٧ و ٨ی ئەم ساڵیشی نەداوە کە ئەو کات گرێبەست بوون".
 
هاوکات بە وتەی سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان"ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت. ئەو مامۆستایانە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام هەر لەم هەفتەیەدا مووچەیان وەردەگرن."
 
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە کە خاوەنی کارتی (هەژماری من)ن لە چەند رۆژی رابردوودا مووچەیان وەرگرت. مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکەی سەر بە وەزارەتەکە بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی کانونی یەکەم ، مووچەکانیان وەردەگرن.




AM:09:09:21/12/2024