شاناز ئیبراهیم ئەحمەد شه‌هیدكردنی دوو رۆژنامه‌نووسی كورد له‌لایه‌ن توركیاوه، ئیدانە دەکات و داواكاره كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م " ناهه‌قیی و تاوانانه " بێده‌نگ نه‌بێت و چیتر رێگه‌نه‌درێت خوێنی ڕۆڵه‌كانی سوریا‌و رۆژئاوا بڕژێت.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لە پەیامێکدا سەبارەت بە شەهیدکردنی رۆژنامه‌نووسان "جیهان بیلگین و نازم داشتانی" لە لایەن تورکیاوە رایگەیاند "له قوڵایی ناخمه‌وه، دڵگرانم به بیستنی هه‌واڵی تێرۆكردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی كورد (جیهان بیلگین) و (نازم داشتانی)، كه له ڕێگای نێوان به‌نداوی تشرین و شارۆچكه‌ی سرینێ، كاتێك سه‌رقاڵی ڕووماڵی میدیایی بوون، تێرۆركران".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "مخابن، هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان ته‌نیا به‌تێرۆركردنی جه‌سته‌ی هاووڵاتیانی سیڤیل نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ڕووی چه‌كه‌كانیان ده‌كه‌نه رۆژنامه‌نووسان بۆ كپكردنی ده‌نگه ئازاده‌كان و رێگریكردن له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی رۆژئاڤا به‌جیهانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی كه هێنده‌ی تر نیگه‌رانمان ده‌كات بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر به‌م كاره قێزه‌ون و تێرۆركردنه كه دژ به مافی مرۆڤ و ئازادی كاری رۆژنامه‌وانییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ئه‌وانه‌ی رۆژنامه‌نووسان تێرۆر ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌تا ماون له ترس‌دا بژین، چونكه قه‌ڵه‌م و كامێرای ناو ده‌ستی ڕۆڵه‌كانی كۆبانێ، رۆژئاڤا و سوریا، له چه‌ك و جبه‌خانه‌كان به‌هزتره و نه تێرۆر و نه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیان ناتوانن ده‌نگه بوێر و ئازاكانی جیهان و رۆژئاڤا كپ بكه‌ن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە حزبەکان و بەرپرسەکانینان بە تایبەت ئەم دوو حزبەی دەسەڵاتدار( یەکێتی و پارتی) بەرامبەر بەم هێرشانەی دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان و کوژرانی خەڵکی مەدەنی و رۆژنامەنووسان بێدەنگن.
دوێنێ هەینی ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی بۆردوومانی تورکیا لە باشووری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان جیهان بێلکین پەیامنێری ئاژانسی هاوار و و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە کرانە ئامانج.