ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ته‌رمی كه‌سێكی نەناسراو له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان دۆزراوه‌یەوە، لە ئێستادا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ته‌رمی كه‌سێك كه پێده‌چێت خه‌ڵكی وڵاتی به‌نگلادیش بێت له نزیک تونێلی دەربەندیخان دۆزراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکە هیچ ئاسەوارێکی برین یان گوللـه بەجەستەیەوە نییە و هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئێستادا تەرمەکەی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه، بەمەبەستی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.