بەهۆی لێچوونی غازی سۆپاوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا کە خەڵكی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانن.
سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوو کرێکار کە خەڵکی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانن، لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆى لێچوونى غازى سۆپاوە گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کرێکارە به مهبهستی كارکردن ڕوویان له ناحیهی تازهی سهر به كهركوك كردووە و لهوێ دهمانهوه، بەڵام بەهۆی لێچوونى غازی سۆپاوە هەردووکیان لە کاتی خەودا گیانیان لەدەستداوە.
پاش ڕووداوەکە تەرمى هەردوو کرێکارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک کراون.