هەسەدە: تانکێکی تورکیمان لە بەنداوی تشرین تێکشکاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە تێکشکاندنی تانکێکی دەوڵەتی تورکیان لە بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ ڕاگەیاند. 

هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە چەکی قورس و تانک لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هێرشێکی توندیان ئەنجامدا". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، چەکدارانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیدا توانیان تانکێکی تورکیا لە ناوچەی بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ تێکبشکێنن.

ئەوەش هاتووە" ئێستا شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان چەکدارانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و سوپای تورکیا و گرووپەکانی بەردەوامە، بەڵام تائێستا ژمارەی کوژرا و برینداران نەزانراوە". 



PM:02:21:21/12/2024