هەسەدە: ٢٥ ئەندامی سەر بە گرووپەکانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانێ کوژران

هەسەدە رایگەیاند، لە دوایین پیکدادانەکانیاندا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەکانی دورووبەری کۆبانێ، ٢٥ ئەندامی ئەو هێزانە کوژراون، دەشڵێن لە هێرشیکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سایلۆیەک لە کۆبانێ ٣٠٠ تۆن گەنم لەناوبراوە.

ئەنجومەنی سەربازی منبجی سەر بە هەسەدە لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانێ ڕووبەڕووبوونەوەی توندیان لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە تورکیا ئەنجامداوە.

ئاشکراشی دەکەن: لەو پێکدادانەدا ٣٥ ئەندامی سەر بە گرووپەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن:  تانکێک و دوو زرێپۆشی گرووپەکانی سەر بە تورکیایان لە بەنداوی تشرین تێکشاندوە و دەشڵێن: گرووپە چەکدارەکان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر بەنداوی تشرین.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەسەدە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر سایلۆیەک لە کۆبانێ ٣٠٠ تۆن گەنم بە تەواوی سوتێندرا.



PM:07:11:21/12/2024