پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: حکومەت پلانێکی بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگی سەری ساڵەوە نییە، دەشڵێت پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە هەرێم بکەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لەسەری ساڵی نوێ كراوە و بۆ ئەومەبەستەش پلانێكی تۆكمە دانراوە، بەڵام هیچ ئاهەنگێكی حكومی بەڕێوەناچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەوەی هەیە پەیوەندی بەكۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و هاووڵاتیانەوە هەیە.
جەختیشی کردەوە لەوەی: ڕێوشوێنی ئەمنی باش بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەگردرێتە بەر.
دەشڵێت"ڕۆژەكانی پشووی ئەمساڵ زۆرترن، بۆیە پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لە خوار و ناوەڕاستی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن".