شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی کێشەکانی تایبەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ لە بەغدایەو لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دهاتوودا چارەنووسی ئەم دوو مووچە یەکلایی دەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی رایگەیاند " شەوی ڕابردوو (شەممە، ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤) شاندێکی وەزارەتەکە گەیشتووەتە بەغدا."
ئەو شاندەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لیستی مووچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خۆی بردووەتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەتەکە پێک هاتووە.
بە پێی هەواڵی میدیای پارتی لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو چارەنووسی مووچەی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ یەکلایی دەکرێتەوە.