گەرمیان .. بەهۆی تەقینەوەی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون

لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە هۆی تەقینی سیستەمی غازەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" لەگوندی مەحموود قەجەری سەر بە ناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتا بوو".

وتیشی" یەکێک لە بریندارەکان لە دایک بووی ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و باوک و برایەکی، لەگەڵ دوو خوشکی بریندار بوون".

پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەسەر هۆی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.



AM:10:48:22/12/2024