مەزڵوم کۆبانێ: دەمانەوێت ببینە بەشێک لە سوپا و دەوڵەتی سوریا

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند" داوای سیسیتمی فیدراڵی لەسوریا ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت بەشێک بن لە سوریا بەبێ دابەشکردنی وڵاتەکەیان".

لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ناسراو بە هەسەدە رایگەیاند" خوازیارن ببنە بەشێک لەسوپای نیشتمانیی داهاتوی سوریا و ئامادەشن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق دەست بەگفتوگۆ بکەن". 

فەرماندەی گشتی هەسەدە دوپاتیشیکردەوە، تائێستا دانوستانیان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا دەستپێ نەکردوە، داواشی لە دیمەشق کرد، ئەرکی خۆیان لەراگرتنی جەنگ لەسەرتاسەری سوریا جێبەجێ بکەن.

کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، لێدوانەکانی سەرکردایەتی سوریا تائێستا ئەرێنی بون، وتیشی هەسەدە، لەگەڵ ئەمریکییەکان لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ راگرتنی شەڕ.



PM:12:30:22/12/2024