وتەبێژی دەستەی خانەنشینانی هەرێم جەخت لەوەدەکاتەوە کە زۆرینەی خانەنشینانی هەرێم مووچەکانیان هاوتای غانەنشینانی بەغدا کراوە و چەند توێژێکیان ماوە ئەوانیش بڕیارە لە ساڵی نوێوە بۆیان هەژمار بکرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی دەستەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" ئەو خانەنشینانەی پێش ٢٠١٤ خانەنشین بوون مووچەکانیان لە خوار ٥٠٠ هەزار دینارەوە بووە، مووچەکانیان هاوتای خانەنشینی فیدراڵی عێراق کراوە".
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی ٢٠١٤ خانەنشین بوون، هەریەکەیان ١٠٠ هەزار بۆ مووچەکانیان زیاد کراوە، بەڵام ژمارەیەکی تر هەن کە خاوەن بڕوانامەی بەرزن ئەوانیش پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، بە پێی وتەی کاربەدەستانی هەرێم لە ساڵی نوێوە دەبێت مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت و لە ١ی تەمموزی ئەمساڵەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.