ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دادگای پێداچوونەوەی کەرخ سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەتکردهوە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا لە دژی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوتی هەرێم تۆماریکردبوون.
پێگەی عێراق ئۆیل ڕایگەیاندووە" كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان لە دادگای كەرخ، سكاڵایەكیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بردووەتەوە كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم تۆماریان كردبوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی نەوتی عێراق داوای کردبوو گرێبەستی ئەو ٩ کۆمپانیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێنەوە.
هەروەها بەپێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای کەرخ کە پێگەی عێراق ئۆیڵ بڵاویکردووەتەوە" گرێبەستی کۆمپانیاکان دروستن، ئەگەر گرێبەستەکان پشت بە بنەمای یاسایی ببەستن".