بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و کەرکوک پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێم، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەر ئەمڕۆ لەسەر داوای بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکە دەکرێتە پشووی رەسمی و بڕیارەکەش سەرجەم نەتەوەکان دەگرێتەوە.