لە ئەنجامی بۆردومانێکی تورکیا بۆسەر گوندێکی کۆبانێ ژنێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تۆپبارانی تورکیا و چەکدارەکانی بۆسەر گوندێکی شاری کۆبانێ لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە گوندی جەعدە لە باشووری لادێکانی شاری کۆبانێ، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومانکرا و بەهۆیەوە ژنێک و کچە تەمەن ١٢ ساڵەکەی لە تۆپبارانی تۆپخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. 

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی تۆماری نەخۆشخانەکان، ژنەکە ناوی (سەوسان خەڵەف) (٣٥ ساڵ) و کچەکەی نەسیم خەڵەف (١٢ ساڵ)ن.



PM:06:15:22/12/2024