بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لەم دوو رۆژەدا هەندێک نمە باران ببارێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەکات:
کەش، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر هەیە.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر هەیە.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٧پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
سۆران:٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٠ پلەی سیلیزی