کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکۆر ئاشکرای دەکات، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ٢٤ ملیار دۆلار زیانی هەبووە.
مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکۆر لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیای رووداو، جەخت لە دیاریکردنی پارەی کۆمپانیا نەوتیەکان لە یاسای بودجەدا کردەوەو و ڕایدەگەیەنێت "ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی ٢٤ ملیار دۆلاری هەبووە".
وتەبێژی ئەپیکور لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " دەمانەوێت لەبارەی قەرزەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بگەینە رێککەوتن، لەبارەی کرێی کۆمپانیاکانی نەوتیشەوە لە هەرێم وتی" دەبێت لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٥ی عێراق دا پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان دیاری بکرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو ئەو پرۆژەی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاراستەی پەرلەمانی کردبوو کە بڕی خەرجی کۆمپانیا بیانییەکانی بۆ هەر بەرمیلێک بە ١٦ دۆلار دەستنیشان کردبوو، لەپەرلەمانی عێراق لەلایەن سەرۆکی لیژنەی داراییەوە کە سەر بە نوری مالکییە راگیراو دەکەوێتە ساڵی داهاتوو ٢٠٢٥ ەوە.