شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".     

هەرچەندە نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، بەڵام تائێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە. 

پێشتریش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە ٦٣١ ملیار دیناری، بۆ مووچه‌ی مانگی ١١ رەوانەی هەرێم کرد، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی ڕانەگەیاندووە و دەڵێت" ئەو پارەیە ٣٠٠ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە". 



PM:01:34:23/12/2024