هێرشێکی نوێی هاوپەیمانەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچەلكرایەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا لە ڕێگای تانک و پیادەوە و بە پاڵپشتی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین، بەڵام هێرشەکە پوچەڵکرایەوە". 

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هێرشێکی چەکدارییان سەر بە سوپای تورکیا بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین پووچەڵکردەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای پووچەڵکردنەوەی هێرشەکە هێزەکانیان دەستیانکرد بە شانەی چەند گوندێک لە دەوروبەری بەنداوەکە کە گروپەکانی تورکیا وەک دەستپێک بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانیان. 

ناوەندەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە دەوروبەری پردی قەرقۆزاک هێزەکانی منبج ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە تورکیایان لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووبارەکە تەقاندەوە. 

لە ڕۆژانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی ئەم مانگەوە چەندین جار هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشدەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لە منبج و بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە نزیک شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان. 



PM:01:53:23/12/2024