ئەمڕۆ دووشەممە روبن بریکلمانس وەزیری بەرگری هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە کە تێیدا پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێم بەتایبەتی لە بواری بەرگری و ڕاهێنانی سەربازیدا تاوتوێ‌کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕوبن بریکلمانس وەزیری بەرگری هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد، هەردوولا جەختیان لەسەر بره‌ودان به هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا" باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی سەقامگیریدا کرا و جەخت لە هەوڵەکانی چاکسازی و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لە چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمەرگەدا، کرایەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیری بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش و ستایشی ڕۆڵی هێزە هۆڵەندییەکانی کرد لە ڕاهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا.
لای خۆشیەوە، وەزیری بەرگری هۆڵەندا، جەختی لەسەر پابەندی وڵاتەکەی لە پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان" هاوبەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌دا".
لە بەشێكی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەردەوامی کاری هاوبەش، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و لێکه‌وته‌کانی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا".