تورکیا و هاوپەیمانەکانی شاری کۆبانێ بۆردوماندەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی گوندی ( جەعدە) کە یەکێکە لە گوندەکانی شاری کۆبانێ بۆردومانکرد. 

ئاژانسی هاوار نیوز، کەمێک پێش ئێستا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆردومانی گوندی ( جەعدە ) دەکەن". 

هاوکات ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە" تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی پردی قەرەقوزاک و دەوروبەری باشووری کۆبانێ، هەروەها گوندی قەملاگ کە گوندێکە لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ". 

هەر ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە گیان لەدەستدانی ١٥ شه‌ڕڤانی لە لادێکانی (حەلەب، مه‌نبج و پردی قەرەقۆزاك و بەنداوی تشرین و دێرەزور لە بەرخۆدانی پاراستنی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا) ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کراونەتە ئامانج.



PM:06:11:23/12/2024